به‌ڕێزانی هێژا،
هاوكارانی ئه‌زیز،
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست،
ئێمه وه‌ک كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كێتیی خێزانه كوردستانییه‌كان له ئه‌ڵمانیا، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی له هه‌موو زمانه‌كان ده‌كه‌ین.
له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانه‌وه له ساڵی ١٩٩٣ تا ئێستا، یه‌كماڵ زیاتر له ٢٥ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی چالاک كار ده‌كات له‌پێناو زیاتر و باشتركردنی ده‌رفه‌تی په‌روه‌رده و فێركردن بۆ منداڵان و خێزانه‌كانیان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی فره‌زمانبوون و ڕوانگه‌ی فره‌زمانی به‌رانبه‌ر منداڵان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌م بابه‌ته‌دا، یه‌كماڵ به تایبه‌تی سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌م پرسه.
جێی خۆشحاڵییه كه دوای تێكۆشانێكی دوورودرێژ له ئه‌ڵمانیا، سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كان هێدی هێدی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ناساندنی زمانی كوردی زیاتر ده‌بن.
یه‌كماڵ وه‌ک كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سڤیل نه‌ک ته‌نیا بۆ خێزانه كوردیزمانه‌كان، به‌ڵكووله ڕووی په‌روه‌رده و زمانه‌وه پشتیوانی له هه‌موو كه‌س ده‌كات. به‌ڵام بێگومان ئێمه به‌تایبه‌تی گرنگی به پاراستن و پێشخستنی زمانی كوردی ده‌ده‌ین وه‌ک زمانی دایكی.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، جارێكی دیكه ده‌مانه‌وێت سوپاسی هه‌موو كارمه‌ندانی یه‌كماڵ، پشتیوانانی زمان له سێنات و وه‌زاره‌ته‌كاندا، پسپۆڕ و چالاكه هاوكاره‌كانمان، ئه‌و سازمانانه‌ی ڕه‌نجێكی زۆر له‌پێناو گه‌شكردنی ڕوانگه‌ی فره‌زمانی ده‌ده‌ن و هه‌موو ئه‌و خێزان و بنه‌ماڵانه‌ی زمانی دایكیی خۆیان ده‌پارێزن، ده‌كه‌ین.
گیونای داریجی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌كێتیی خێزانه كوردستانییه‌كان له ئه‌ڵمانیا (یه‌كماڵ)
٢١ی شوباتی ٢٠٢١