ئێمه وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی خێزانه كوردستانییه‌كان (یه‌كماڵ) دوو ڕۆژی زۆر خۆشمان له‌گه‌ڵ فێرخوازانی وانه‌ی كوردی (HSU Kurdî) و خێزانه‌كانیان به‌سه‌ربرد.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی «ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی»دا كه یه‌كماڵ ساڵانه سازی ده‌كات، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٢ له شاری باد-كرۆیتسناخ و ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ئادار له شاری ماینتس به به‌رنامه‌یه‌كی ڕه‌نگین نه‌ورۆزی ده‌ستپێكی به‌هارمان له خێزانه كورده‌كان پیرۆز كرد.
دوای پێشوازی له‌لایه‌ن تیمی یه‌كماڵ له ڕاینلاند-پفالتس، مامۆستای كوردیمان ئیلیاس ئسه‌ن سێ هۆنراوه‌ی زۆر جوانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی خوێنده‌ه‌وه.
پاشان فێرخوازانی وانه‌ی كوردی پێكه‌وه گۆرانییه‌كی نه‌ریتیی نه‌ورۆزیان پێشكه‌شی كه‌سوكاریان كرد. جۆشوخرۆشی منداڵان و تامه‌زرۆییان زۆر خۆش بوو.
كوردۆلۆگ و نووسه‌ری كتێبی منداڵان دكتۆر لوقمان تورگوت ده‌رباره‌ی چیرۆكی نه‌ورۆز كه منداڵانیش له چیرۆكه‌كه‌دا ڕۆڵیان هه‌یه، به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئه‌ڵمانی قسه‌ی كرد. منداڵان له‌گه‌ڵ دایك و باوكان زۆر شادمان بوون، چونكه پێشتر پڕۆڤه نه‌كرابوو و هه‌موو شتێك به‌شێوه‌ی سروشتی و ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درا.
دواتر منداڵان ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه و به‌سه‌ر ئاگردا خۆیان بازدا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كاندا منداڵان وێنه‌یان كێشا و به‌شدارییان كرد له پێشبڕكێیی وێنه‌ی یه‌كماڵ. بڕیاره وێنه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كماڵ-ه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرێن و پێنج له جوانترین وێنه‌كان دیاریی یه‌كماڵ به‌ده‌ستبێنن.
یه‌كێك له چالاكییه‌كان كه له ڕۆژه‌ڤدا هه‌بوو، سمبوولی گه‌شانه‌وه‌ی ژیانی نوێ بوو. منداڵان له‌گه‌ڵ دایك و باوكانیان تۆوی گوڵیان چاند و بردیاننه‌وه ماڵه‌وه. ئێمه‌ش هیوادارین كه خونچه‌ی گوڵه‌كان له ماڵه‌كانتان بپشكون.
له كۆتاییدا منداڵان كاری ده‌ستی دواتریش یاری و دیلانیان كرد. دایكان و باوكانیش به خواردن و خواردنه‌وه له‌پاڵ موزیكی كوردیی نه‌ورۆزدا پێكه‌وه دانیشتن و یه‌كتریان ناسی و پێكه‌وه قسه‌یان كرد.
دوو ڕۆژی زۆر خۆش بوون. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه ساڵی داهاتوو فێستیڤاڵێكی گه‌وره بۆ هه‌موو خێزانه‌كان ساز بكه‌ین. سوپاسی دایكان و باوكان ده‌كه‌ین كه خواردنیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو و به‌شدارییه‌كی چالاكیان هه‌بوو له ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
چالاكییه‌كانمان بۆ ڕۆژانی فه‌رهه‌نگی كوردی – ٢٠٢٢ به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه چاوه‌ڕوانیی به‌شداریتانین.
به‌خته‌وه‌ر و ته‌ندروست بن.
یه‌كماڵی خۆتان
https://www.facebook.com/YekmalMainz/videos/258733176463226
https://www.facebook.com/YekmalMainz/videos/725339168627535
https://www.facebook.com/media/set/?set=a.153235127120374&type=3