بۆ زۆر گه‌نجی خێزانه كۆچبه‌ره‌كان پرسی په‌روه‌رده‌یی هێشتا بابه‌تێكی زه‌حمه‌ته. به‌شێكی هۆكاره‌كانی ئه‌م زه‌حمه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبوونی زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ده‌رفه‌ته‌كان، كه‌موكوڕی له كاتی پێشكه‌شكردنی داواكاری و كێشه‌كانی دیپلۆما (شه‌هاده) و به‌ڵگه‌ی خوێندن.
ئێمه وه‌ک كۆمه‌ڵه‌كه‌مان (یه‌كماڵ) له‌گه‌ڵ دۆیچه بان (Deutsche Bahn) و netzwerk Großbeerenstrasse چالاكییه‌كی سه‌رهێڵ (ئۆنلاین) بۆ پێدانی زانیاری به‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێت په‌روه‌رده‌ی كار ببینن، ساز ده‌كه‌ین. له‌م چالاكییه‌دا به‌رپرسێكی «دۆیچه بان» باسی ده‌رفه‌ته‌كانی كۆمپانیاكه‌یان ده‌كات و زانیاری ده‌دات ده‌رباره‌ی داواكارییه‌كانی كار. هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پرسیاری به‌شداران ده‌داته‌وه.
ڕێكه‌وت: ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١
كاتژمێر: ٩-١٠ (Chance Plus)
كاتژمێر: ١٠-١١ (Ausbildung)
به شێوه‌ی سه‌رهێڵ (ئۆنلاین) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌ر پلاتفۆڕمی MS Teams