كتێب ده‌روازه‌ی جیهانی وێژه به ڕووی منداڵانی بچو‌وكدا ده‌كاته‌وه. هه‌م له ڕووی فه‌رهه‌نگی و هه‌م له ڕووی زمانیشه‌وه ئاسۆیان فره‌وان ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ پێشخستنی زمان ده‌ئافرێنێت. له‌م پڕۆسه‌یه‌ی نێوان زمانه‌كاندا، وه‌رگێڕ ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن – هه‌رچه‌نده زۆر جار خۆیان نابینرێن.
له‌م پانێڵه‌دا ده‌مانه‌وێت بابه‌تی وه‌رگێڕان و فره‌زمانی له وێژه‌ی منداڵاندا له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕ، نووسه‌ر، وه‌شانخانه و فێركاران بخه‌ینه به‌ر باس و گفتوگۆ. به تایبه‌تی سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر دۆخی وێژه‌ی كوردی له ڕووی به‌ربه‌سته‌كان، كه‌موكوڕی، ده‌رفه‌ت و پێویستییه‌كان. ئه‌م پانێڵه به‌شێكه له زنجیره وۆركشۆپی وه‌رگێڕان به كوردی – ئه‌ڵمانی له وێژه‌ی منداڵان و گه‌نجاندا كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای یه‌كماڵ به پشتگیریی فه‌ندی وه‌رگێڕانی ئه‌ڵمانی ساز ده‌كرێت.
- ڕێكه‌وتی: ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢
- كاتژمێر ١٣-١٦ به كاتی به‌رلین (١٤-١٧ به كاتی ئامه‌د)
- شوێن: به شێوه‌ی سه‌رهێڵ له‌سه‌ر پلاتفۆڕمی زووم
- زمانی پانێڵ: كوردی و ئه‌ڵمانی
مۆدێراتۆر: سۆنیا گالێر و شه‌ریف ده‌رینجه
پێشكه‌شكارانی پانێڵ:
- نادین پووشێل: وه‌رگێڕانی وێژه‌ی منداڵان و گه‌نجان
- ئه‌رگین ئۆپێنگین: مێژوو و پاشخانی وه‌رگێڕان له وێژه‌ی كوردیدا
- لوقمان گولدڤێ: وه‌رگێڕانی وێژه‌ی كوردی بۆ منداڵان و گه‌نجان
- عه‌بدوڵا كه‌سكین: ڕوانگه و ئاینده له ڕووی وه‌شانخانه‌وه
فۆڕمی خۆتۆماركردن: https://forms.gle/dwtxENq3WXBFcrCJ9