كوردانی هه‌نده‌ران زۆرترینیان له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ڵمانیا یه‌كێک له‌و وه‌ڵاته سه‌ره‌كییانه‌یه كه ڕێكخستن و كه‌سایه‌تییه كورده‌كان چالاكی جۆراوجۆری جڤاكی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری تێدا ساز ده‌كه‌ن. ئه‌ده‌بیات یه‌كێک له‌و بوارانه‌یه كه زۆر نووسه‌ری كورد به شێوه‌ی جیاواز له كتێب و گۆڤاره‌كاندا گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن. له ئه‌ڵمانیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی دیكه‌ی وه‌ک سوێد كه‌متر مشتومڕی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر وێژه‌ی كوردی ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده مێژوویه‌ک له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی كوردی له‌م وه‌ڵاته هه‌یه، به‌ڵام شتێكی وه‌ها باس ناكرێت كه له ئه‌ڵمانیا قوتابخانه‌یه‌كی وێژه‌ی كوردی هه‌بێت. ئایا له ئه‌ڵمانیا قوتابخانه‌یه‌كی وێژه‌ی كوردی هه‌یه؟ له‌ناو قوتابخانه فره‌وانه‌كه‌ی وێژه‌ی كوردی پێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وێژه‌ی كوردیی ئه‌ڵمانیا چییه؟ خودی وێژه‌ی كوردی به مانای چی دێت؟ ئایا به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه كوردییه‌كان له ئه‌ڵمانیا تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه؟ په‌یوه‌ندیی وێژه‌ی كوردی و وێژه‌ی ئه‌ڵمانی له ئه‌ڵمانیا چۆنه؟ به ده‌م ئه‌م جۆره پرسیارانه، ده‌مانه‌وێت له‌م پانێڵه‌دا له ڕوانگه مێژوویی، ئه‌كادیمی و وێژه‌ییه‌كانی ئه‌م بابه‌ته بكۆڵینه‌وه.
ڕێكه‌وت: ٢١ی ئایاری ٢٠٢١
كات: ١٨:٠٠ به كاتی به‌رلین
شوێن: به شێوه‌ی سه‌رهێڵ – ZOOM
زمانی پانێڵ: كوردیی كورمانجی
به‌ڕێوه‌به‌ر: هێژا نه‌ترک
پانێڵیسته‌كان:
عه‌دنان چه‌لیک
داود یه‌شیلمان
بۆ به‌شداریكردن؛ تكایه تا ٢٠ی مانگ ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن:
https://forms.gle/gkcF4G1haWut7p63A
بۆ پرسیار و زانیاریی زیاتر:
akademie@yekmal.de
به به‌شداریتان خۆشحاڵ ده‌بین.