یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له به‌رلین ئه‌مساڵ به‌دیهات و خوێندنی وانه‌كانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له فێرگه‌كاندا ده‌ستی پێكرد. به بڕیاری سێناتی به‌رلین بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستپێكی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠-ه‌وه، له ٣ فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی به‌رلین ده‌ست به خوێندن به زمانی كوردی كرا. یه‌كێك له‌و فێرگانه فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئاننا لیندهه كه ماوه‌ی ٢ ساڵ‌بوو كۆمه‌ڵه‌كه‌مان خۆبه‌خشانه وانه‌ی كوردی تێدا ده‌گوته‌وه.
هه‌ردوو فێرگه‌كه‌ی دیكه‌ش، فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی لێمگۆ و فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئۆتتۆ ڤێلس له ناوچه‌ی كرۆیتسبێرگ هه‌ڵكه‌وتوون. خوێندنی كوردی به‌فه‌رمی وه‌ک هه‌موو زمانه‌كانی دیكه له چێوه‌ی «مافی خوێندن به زمانی دایكی» هه‌فتانه ٢ كاتژمێره. ئێمه وه‌ک كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كماڵ و لایه‌نی سه‌ره‌كیی پلاتفۆڕمی كۆمخه‌باتی كوردی كه له‌لایه‌ن ١١ سازی و كۆمه‌ڵه‌ی كوردانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌فه‌رمیكردنی خوێندنی كوردی له به‌رلین دامه‌زرابوو، به‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌ربه‌رزین. سوپاسی هه‌موو سازی، ده‌زگه، كۆمه‌ڵه و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه پشتگیری‌یان له‌م خه‌باته گرنگه كرد. هه‌روه‌ها سوپاسێكی تایبه‌ت ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حیزبه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت و سێناتی به‌رلین ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر ڕه‌نج و ماندووبوونیان له‌م خه‌باته‌دا. به‌بێ پشتگیریی ئه‌وان ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌ده‌ست نه‌ده‌هات.
سێناتی به‌رلین مه‌به‌ستیه‌تی و پلانی هه‌یه كه ساڵی داهاتوو له فێرگه‌ی زیاتر ده‌ست به خوێندنی كوردی بكرێت. به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌سته به پێشوازی و به‌شداربوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له به‌رلین. پێویسته خێزانه كورده‌كان تا كۆتایی ئه‌مساڵ منداڵه‌كانیان بنێرن بۆ وانه كوردییه‌كان. له فێرگه‌كانی دیكه‌شدا پێویسته كه‌سوكاری فێرخوازان داواكاریی فه‌رمی پێشكه‌شی فێرگه‌ی منداڵه‌كانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی.
ئێمه هیچ شک و گومانێكمان له پێشوازیی خێزانه كورده‌كان نییه، چونكه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا ده‌رباره‌ی زمان و ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له به‌رلین، ده‌ركه‌وتبوو كه ٨٩.٤%ی به‌شدارانی ڕاپرسی ئه‌گه‌ر خوێندنی كوردی ده‌ستپێبكات، منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه وانه‌ی كوردی. بۆیه هیوای زۆرمان هه‌یه كه كه‌سوكاری فێرخوازان خاوه‌نداره‌تی له زمانی خۆیان بكه‌ن.