ئێمه وه‌ک یه‌كێتیی خێزانه كوردستانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا (یه‌كماڵ) زۆر خۆشحاڵین كه یازده‌هه‌مین سه‌مپۆزیومی ڕۆژی زمانی دایكی له ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ به شێوه‌ی ئۆنلاین ساز ده‌كه‌ین.
بابه‌تی سه‌ره‌كیی سه‌مپۆزیومی ئه‌مساڵ مۆدێله سه‌ركه‌وتووه‌كانی فێرگه دووزمانه‌كانه له وه‌ڵات و هه‌رێمه جیاجیاكان. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی مۆدێله‌كانی په‌روه‌رده‌ی دووزمانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و چالاكییه به‌سوودانه‌ش ده‌كه‌ین كه له فێرگه دووزمانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن. هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاماده‌بوان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوو له‌م گفتوگۆیه وه‌ربگرن.
سێ پرسیاری سه‌ره‌كی كه له سه‌مپۆزیومه‌كه‌دا ده‌خرێنه به‌ر باس ئه‌مانه‌ن:
- كامه نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوو به كردار خۆی سه‌لماندووه؟
- هه‌لومه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتن چین؟
- مرۆڤ چۆن ده‌توانێت هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن له مۆدێله تازه‌كانی په‌روه‌رده به‌كاربێنێت؟
چه‌ندین پسپۆڕ و چالاک كه له‌م بواره‌دا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن یان كار ده‌كه‌ن بانگهێشت كراون بۆ سه‌مپۆزیومه‌كه. له چوارچێوه‌ی سه‌مپۆزیومه‌كه‌دا بابه‌تی تیۆری، كۆمخه‌باتی سه‌رنجڕاكێش و پانێل پێشكه‌ش ده‌كرێن. ئه‌نجامه‌كانی سه‌مپۆزیومه‌كه كۆده‌كرێنه‌وه و وه‌ک ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یه‌كماڵ (www.yekmal.de) بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئێمه شادمان ده‌بین ئه‌گه‌ر ئێوه كاتی سه‌مپۆزیومه‌كه لای خۆتان تۆمار بكه‌ن و له‌م چالاكییه‌دا له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ له‌گه‌ڵمان به‌شدار بن.
بۆ خۆتۆماركردن سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌ن: https://forms.gle/qq8kbiharVRY6rc29