هه‌ڤاڵ و هاوكارانی به‌ڕێز،
ساڵی ٢٠٢٠ هه‌موومانی ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست و زه‌حمه‌تی كرده‌وه. هه‌موومان ناچار بووین له به‌رانبه‌ر ئه‌و بارودۆخه دژواره تێ‌بكۆشین. سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه و گرفته‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاره‌كانمان به‌رده‌وام بوون.
ئێمه خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزین كه كۆمه‌ڵه‌كه‌مان (یه‌كماڵ) كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌برد و ده‌ستی به پڕۆژه‌ی نوێ كرد. به‌م بۆنه‌یه‌وه، ده‌مانه‌وێت سوپاسی هاوكاری، پشتگیری و وریاییتان بكه‌ین.
هیوادارین له پشووی سه‌ریساڵدا كاتێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ربه‌رن و ساڵێكی باش، به‌ر له هه‌ر شتێك ته‌ندروست، له پێشتان بێت.
گیونای داریجی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌كماڵ