سه‌ری ساڵ كاتێكی تایبه‌ته بۆ هه‌موو منداڵان. ئێمه‌ش ئه‌م كاته‌مان به ده‌رفه‌ت زانی بۆ ئه‌وه‌ی لای منداڵه‌كان یاده‌وه‌ری وه‌ها بئافرێنین كه هه‌رگیز له‌بیری نه‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه پیری سه‌ری ساڵ كه به كوردی و ئه‌ڵمانی قسه‌ی ده‌كرد، بوو به میوانی زارۆخانه‌كه‌مان. منداڵه‌كانمان ساتێكی زۆر خۆشیان به‌سه‌ر برد و زۆر دڵیان خۆش‌بوو به دیارییه‌كان. ئێمه هیوای سه‌ری ساڵێكی خۆش و ساڵێكی گه‌ش بۆ هه‌موان ده‌خوازین.