ئێمه به‌خۆشحاڵی و سه‌ربه‌رزییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه یه‌كماڵ له ڕێبوارییه درێژه‌كه‌یدا گه‌یشته قۆناغێكی نوێ. پاش چه‌ندین ساڵ كاری هاوبه‌ش و به‌هێز له پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری جڤاكی، فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌ییدا له به‌رلین، یه‌كماڵ له‌مه‌ودوا كاره‌كانی له ڕێی دامه‌زراندنی لقی نوێ له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رفره‌وان ده‌كات.
له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ دامه‌زراندنی لقه نوێییه‌كان، یه‌كماڵ به‌شێكی نوێی به ناوی «Aktiv Deutschland» بۆ به‌شه‌كانی خۆی زیاد كردبوو. «یه‌كماڵ ئاكتیڤ» ماوه‌یه‌ک كۆبوونه‌وه، كۆمخه‌بات و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤاڵ و هاوكاره هێژایانه ئه‌نجام دا كه ساڵانێكه له‌ناو جڤاكی كوردی ئه‌ڵمانیا كار ده‌كه‌ن. به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شارانه‌ی كه پێویستی و خواستی زیاتر هه‌یه، له سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه كرا. له ماوه‌یه‌كی كورتدا زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سی شار و شارۆچكه جیاجیاكانی ئه‌ڵمانیا به‌شدار بوون له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه و ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ش له كۆبوونه‌وه‌كانی «یه‌كماڵ ئاكتیڤ» خرایه به‌ر باس. له ئه‌نجام دا، چوار شار ده‌ستنیشان كران كه ده‌موده‌ست لقی یه‌كماڵیان لێ بكه‌ینه‌وه. ئه‌و شارانه‌ش بریتین له: بیله‌فێلد، ئێسن، هێرفۆرد و ماینتس. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌وڵ و چاوپێكه‌وتنه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خۆمان بگه‌یه‌نینه شاره‌كانی دیكه‌ش. بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش، له‌گه‌ڵ كه‌س و ڕێكخراوه جیاجیاكان له په‌یوه‌ندیداین. ئێمه ئاماده‌ین بۆ پێشنیاز و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش.
ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه بتوانین له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه و چالاكییه‌كانی به‌رلینمان، له لقه تازه‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ین. بۆ نموونه، دامه‌زراندنی دایه‌نگه و زارۆخانه‌ی جووته‌زمانی (كوردی – ئه‌ڵمانی). به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و ڕه‌نج و خه‌بات و هاریكاری پێویسته، به چالاكیی به‌رچاو بناغه‌یه‌ک بۆ پڕۆژه‌كانی دیكه‌مان داده‌نێین.
یه‌كماڵ له شاری ئێسن (Rottstraße 24-26) به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ «VielRespektZentrum» ده‌ستی به خه‌باتی خۆی كرد. نووسینگه‌كه‌مان له ناوه‌ندی شاره‌كه به خزمه‌تگوزارییه جڤاكی و جووته‌زمانییه‌كانی پێشوازی له هه‌موو كه‌س و خێزانه‌كان ده‌كات. پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین له ژیانی ڕۆژانه و به‌هێزكردنی فه‌رهه‌نگ و زمان.
له شاری ماینتس ئێمه به هاریكاریكردنی خوێندكارانی پۆلی ٢ تا ١٠ ده‌ست به كاره‌كانمان ده‌كه‌ین. ئه‌م كاره‌مان بۆ هه‌موو به‌شداران به‌خۆڕاییه.
له لقه‌كانمان له بیله‌فێلد و هێرفۆرد ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی چالاک هاوكاری دایكان و باوكان بكه‌ین له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه له بواره‌كانی ژیانی جڤاكی، په‌روه‌رده‌یی و به‌خێوكردنی منداڵاندا پڕۆژه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
ئێوه ده‌توانن له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان و ڕووپه‌له‌كانمان له میدیای جڤاكی زیاتر ئاگادار بن ده‌رباره‌ی ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ی له لقه تازه‌كانمان كراون یان به‌مزوانه ده‌كرێن.
هاوشێوه‌ی كاره‌كانمان له به‌رلین، لقه‌كانمان له بیله‌فێلد، هێرفۆرد، ئێسن و ماینتس بۆ هه‌موو هاریكارییه‌ک له‌پێناو پێشخستنی فره‌ڕه‌نگی و فره‌زمانی له سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ن. ئێمه باوه‌ڕمان وایه درێژه‌دان به ژیانی دیموكراتی و یه‌كسان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له به‌رپرسیاره‌تیی هه‌موومانه. تكایه بۆ هاوكاری و پێشنیازه‌كانتان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
به‌م هه‌ست و ڕوانگه‌یه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵ و هاوكارانمان ده‌خوازین.
گیونای داریجی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی