کۆرسی یۆگا بۆ ژنان\دایکان

هەفتانە کاتژمێرێک بۆ خۆتان تەرخان بکەن تا سەرلەنوێ شارژ ببنەوە، هەست بە ئارامیی جەستەتان بکەن و ئافرێنەریی ناوەکیتان ئازاد ببێت.
 وانەکانی ئێتۆیلە سەرنج دەخەنە سەر جۆراوجۆری و دینامیکی دۆخی جەستە و هێزی ئافراندن. لە هەمان کاتدا گرنگی بە هاوئاهەنگی ئەندامەکانی جەستە دەدەن. دۆخی لەش و جووڵەکانی لەگەڵ هەناسەدان هاوئاهەنگن، بەم شێوەیە گێژاوی بیرکردنەوە ئارام دەبێتەوە. ناسینی هەناسەی خۆتان ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی ئێمە لە ناخی خۆماندا جێگیر بین، هەست و دۆخەکانمان باشتر بەڕێوە ببەین. ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ هۆشێکی ڕوون و ئارام.
ڕاهێنانی ئارامبەخش جەستە و هۆش نوێ دەکاتەوە. وانەکانی ئێتۆیلە لە چوارچێوەی پراکتیکی نووسینە ئافرێنەرانەکان و نیگارکێشانەکانیدایە.


ئەم کۆرسە بۆ تۆیە، ئەگەر:
- تۆ کەسێکی زۆر هەستەکی و زۆر جار هەست دەکەی لەژێر کاریگەریی هەستیاربوونی خۆتدا دەمێنیەوە.
- خەونی زۆرت هەیە و دەتەوێت پڕۆژەی زیرەکانە ئەنجام بدەی، بەڵام زۆر جار گومان دەکەی کە ئایا دەتوانی یان نا.
- تۆ دەتەوێت لێهاتووییەکانت بەرەوپێش ببەی و بە ئینتوئیسیۆنی خۆتەوە پەیوەست بی.
- زۆر جار بۆچوونی ڕەخنەگرانەت هەیە و کاتێک لە ئاوێنەوە سەیری خۆت دەکەی لە خۆت دەکەویە گومان.


ئێتۆیلە هەم یۆگییە و هەمیش هونەرمەند. یۆگا، مێدیتەیشن، نووسین و نیگارکێشان هاوکاری بووە تا لە ژیانە ئاڵۆزە پڕ لە پڕۆژەکانیدا هێز و ئارامیی ناوەکی بەدەست بێنێت. لەبەرئەوە ئەو حەز دەکات ئەم ڕێبازانە لەگەڵ ئەو کەسانە بەش بکات کە دەیانەوێت لە ناخی خۆیاندا شوێنێک بۆ ئارامی و بێدەنگیی ناوەکی بدۆزنەوە. وانەکانی ئێتۆیلە بەشێوەیەکی کەسانە گرنگی بە بەشداران دەدەن و گونجاون بۆ پێشکەوتنیان. ئەو بە پابەندبوون، گەرمی و گاڵتەکانی وانەکانی پێشکەش دەکات و هانی هەموان دەدات سنوورەکانی خۆیان فرەوان بکەن.


ڕێکەوت: لە ١٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ بەدواوە، ڕۆژانی پێنجشەممە، کاتژمێر ١٦:٣٠

ناونووسی: https://forms.gle/1Xrzpqf8877z22Pw5

* ژمارەی بەشداران لە ١٠ کەسدا سنووردارە
* نرخی هەر ١٢ کاتژمێرەکەی یۆگا ٣٠ یۆرۆیە

پێوەندی

Rengîn Familienzentrum, Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
Email: familienzentrum@yekmal.de
Tel.: +491778275095


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار