فێرگەی شەممە بۆ منداڵان

لەمەودوا لە بەرلین ڕۆژانی شەممە فێرگەیەک بۆ منداڵان بە زمانی کوردی هەیە!
 
بە دڵخۆشییەوە ڕایدەگەیەنین کە فێرگەی شەممە کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤دا وەک بەرنامەیەکی تاقیکردنەوە بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێت منداڵەکانیان بە کوردی پەروەردە بکەن، دەستی پێکردبوو، لە ١٤ی سێپتەمبەر بەدواوە بەردەوام دەبێت.
 
فێرگەی شەممە پڕۆژەیەکی یەکماڵە کە دەیەوێت لە ڕێی چالاکییە جۆراوجۆرەکانەوە زمان و فەرهەنگی کوردی فێری منداڵانی کورد لە بەرلین بکات. چالاکییەکانمان لە وانەکانی زمان، وۆرکشۆپەکانی هونەر، سەما و هەروەها وانەکانی وەرزش پێک دێن.
 
پڕۆژەی فێرگەی شەممە خاوەنی ڕێبازێکی گشتیی فێرکاریی زمانە کە فێرکاریی زمان بە چالاکییە فەرهەنگی و هونەرییەکان دەبەستێتەوە. بەم شێوەیە هاریکاری منداڵان دەکات بۆ پێشخستنی زمان هەروەها دەرفەتێکە بۆ تێگەیشتنێکی قووڵی فەرهەنگی کوردی.
 
فێرگەی شەممەی یەکماڵ هەروەها دەبێتە ئەلتەرناتیڤێک بۆ ئەو منداڵانەی کە ناتوانن بەشداری وانەی کوردی بن لە فێرگە فەرمییەکاندا.
 
بەرنامەی پڕۆژەکە بە تایبەتی بۆ سێ گرووپی منداڵانە:
١. منداڵانی باخچەی ساوایان (٣-٥ ساڵان): زانینی کوردی مەرج نییە.
٢. فێرخوازانی قۆناغی سەرەتایی فێرگە (٦-٧ ساڵان): زانینێکی سەرەتایی زمانی کوردی باش دەبێت، بەڵام مەرج نییە.
٣. فێرخوازانی ئاستی ناوین (٨-١٠ ساڵان): زانینێکی سەرەتایی زمانی کوردی باش دەبێت، بەڵام مەرج نییە.
 
ڕێکەوت: لە ١٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ بەدواوە، مانگانە دوو جار – ڕۆژی شەممە
کاتژمێر: ١١ – ١٤:١٠
ناونیشان: ناوەندی خێزانی ڕەنگین
Waldemarstr. 57, 10997 Berlin
بۆ زانیاریی زیاتر:
E-Mail: familienzentrum@yekmal.de
Tel.: 030616125848
 

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە