کانوونی دووەم 15, 2024 | ماينتس

لقی یەکماڵ لە ماینتس مەڕاسیمی جەژنی گاغانی ساز کرد

لقی یەکماڵ لە ماینتس مەڕاسیمی جەژنی گاغانی ساز کرد

 

لە ٢١ی دیسەمبەری ٢٠٢٣دا، لقی یەکماڵ لە ماینتس ڕێوڕەسمی جەژنی گاغانی ساز کرد. لە ڕێوڕەسمەکەدا دەیان خێزان ئامادە بوون کە لە ماینتس و دەوروبەرییەوە هاتبوون.

نەریتەکانی کولتووری کوردانی عەلەوی، ڕێوڕەسم و گرنگیی جەژنی گاغان لە لایەن منداڵەکانمان بە کرمانجکی، کورمانجی و ئەڵمانی پێشکەش کران. منداڵان ماڵ بە ماڵ (لێرە مێز بە مێز) گەڕان و بە شانۆی کورت وردەکاریی جەژنی گاغانیان خستەڕوو.


دوای باسکردنی ڕەهەندی مێژووییی گرنگی جڤاکی، سروشتی و کولتووریی گاغان، چەند منداڵێک بە جلوبەرگی تایبەت ململانێی کۆمیدییی سەری ساڵ-ی نێوان کال گاغان و فادکێ-یان پێشکەش کرد.
شەوی گاغان بە پێرفۆڕمانسی گرووپی هەڵپەڕکێی یەکماڵ و خواردنی هاوبەش کۆتایی هات.


زۆر سپاس بۆ هەردوو پێشکەشکارمان لوقمان تورگوت و ئەرجان ئایبۆگا بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکە. هەروەها زۆر سپاس بۆ منداڵەکانمان کە زۆر باش نواندنیان کرد.
“گاغان” وشەیەکی کرمانجکی و کورمانجییە. بەو مانگە دەگوترێت کە لە ٢١ی دیسەمبەر دەست پێدەکات و لە ٢٠ی کانوونی دووەم کۆتایی دێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، گاغان یەکەمین مانگی وەرزی زستانە. جەژنی گاغان لە لایەن کوردانی عەلەوییەوە پیرۆز دەکرێت.


گاغان ئامۆ، خێر ئامۆ. گاغانۆ شما بمبارەک بۆ!


ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار