05 ئادار 2024

یەکماڵ ئیدانەی هەڕەشەکانی سەر کۆمەڵەی برایەتی دەکات

 

کۆمەڵەکەمان یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (یەکماڵ) ئیدانەی هەڕەشەی کوشتن لە کۆمەڵەی برایەتی دەکات کە کۆمەڵەکە ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن تووندڕەوە ڕاستڕەوەکانەوە لە برێمەن ڕووبەڕووی بوویەوە.


دوو ڕۆژ دوای چوارەمین ساڵڕۆژی قوربانییانی هاناو، لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤دا کۆمەڵەی برایەتی لە برێمەن، چەند قاوەنێکی فیشەک کە هێمای SS یان لەسەر نووسرابوو لەگەڵ نامەیەکی هەڕەشەئامێزی لە سندووقی پۆستەکەیدا بەدەست گەیشت. کۆمەڵەکە دەربارەی کەسانی نەناسراو لای پۆلیس سکاڵای تۆمار کردووە. دەستەی بەڕێوەبەری ئەم کۆمەڵە کوردییە بە ڕاگەیەندراوێک داوای لە حکوومەتی فیدڕاڵ کردبوو کە لەم دۆسیەیەدا هەنگاوی پێویست بنێت.


هەڕەشەی کوشتن، هێرش، تاوانبارکردن، سوکایەتی، هەڵاواردنی پێکهاتەیی و نەژادپەرستیی دامەزراوەیی حاڵەتی ئیستسنا نییە، بەڵکوو بەداخەوە لە جڤاکی ئەڵمانیادا کێشەیەکی بنەڕەتییە. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣یشدا کارسازانی کورد لە برێمە نۆیشتاد نامەی هەڕەشەئامێزیان پێگەیشت. بۆیان نووسیبوون: “من دوکانە نەفرەتییەکانی دۆنەرتان لێ دەتەقێنمەوە”. پۆلیس لەو کاتەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.


پێویستیمان بە سیاسەتی دیموکراتی و جڤاکی سیڤیل هەیە لە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لە دژی تووندوتیژی، نەبوونی لێبووردەیی، تیرۆری ڕاستڕەو، نەژادپەرستی و هەڵاواردن پێکەوە کار بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە سیاسەتمەدارانی ئەڵمان، پۆلیس، دەزگەی دادوەری و سیستەمی پەروەردەیی بۆ نموونە لە فێرگەکان دەکەین کە بە تایبەت کەمینە نەتەوەییەکانی وەک جڤاکی کورد باشتر لە هەڵاواردن بپارێزن. تووندڕەویی ڕاستڕەو، تیرۆری تووندڕەویی ڕاستڕەو و نەژادپەرستی دەیان ساڵە لە ئەڵمانیا کێشەیەکی گەورەیە.


یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا – یەکماڵ
٥ی ئاداری ٢٠٢٤

ئەم لاپەڕەیە بڵاو بکەوە

هەواڵنامەکەمان ئابوونە بکەن



سوودەکانت
دوا ناکەویت لە وەرگرتنی زانیاری
هەمیشە دەتوانی لێی بچیتە دەرەوە
زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون


چاوتان لەسەرمان بێت لە

بابەتی پێوەندیدار