BEFaN Netzwerk

تۆڕی بێفان

تۆڕی بێفان (پەروەردە، دایک و باوک، خێزان، دراوسێیەتی) تۆڕێکی پسپۆڕە لەسەر ئاستی هەرێمی بەرلین کە ساڵی ٢٠١٤ لە چوارچێوەی پڕۆژەی "بێفان"دا دامەزراوە. ئەم دەستپێشخەرییە کارێکی هاوبەش بوو لە نێوان یەکێتیی خێزانە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا - یەکماڵ، ڕێکخراوی MITRA e.V. و ئەنجومەنی VIA-Regionalverband. دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئەم کارە لە چوارچێوەی تۆڕدا بەردەوامی پێدرا و هەتا ساڵی ٢٠٢٣ بەرپرسایەتیی ڕێکخەری تۆڕەکە لای ئەنجومەنی "Verband für Interkulturelle Arbeit (VIA) Regionalverband Berlin/Brandenburg e.V." بوو.

لە ماوەی چەند ساڵێکدا، تۆڕی بێفان لە بواری سیاسەتی کۆچبەری و پەروەردەییدا وەک لایەنێکی گرنگ لە بەرلین گەشەی کرد. تۆڕەکە لە ڕێکخراوەکانی کۆچبەران، دامودەزگە پەروەردەیی و فێرکارییەکان، پسپۆڕانی تایبەتمەند و لایەنە پێوەندیدارەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەیی و سێنات، هەروەها لایەنەکانی دیکەی بواری فرەزمانی پێکهاتووە. بێفان لە بواری پەروەردە و فرەزمانیدا بووەتە تۆڕێکی تایبەتمەند لە بەرلین. بەشێوەیەکی چالاک بۆ جێگیرکردنی فرەزمانی لە دامودەزگەکانی پەروەردەدا کار دەکات. هەوڵ دەدات ویست و پێویستییەکانی جڤاکە کۆچبەرەکان بخاتەڕوو. یەکێک لە خەمە سەرەکییەکانی تۆڕی بێفان ئەوەیە، پسپۆڕی و ئەزموونە جیاوازەکانی جڤاکە کۆچبەرەکان لە ڕووی فرەزمانییەوە، لە سیستەمی پەروەردەدا ڕەنگ بداتەوە.

ئامانجەکانی تۆڕی بێفان:

  • نیشاندان و پێشخستنی فرەزمانی وەک توانایەک
  • ئاڵوگۆڕی پسپۆڕانە لە بواری فرەزمانی و پەروەردەدا.
  • بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی فرەزمانی، نێوفەرهەنگی لەنێو کارمەندانی پەروەردەدا لە زارۆخانە، فێرگە و دامودەزگە پەروەردەییەکاندا.
  • تۆڕبەندی لە نێوان لایەنە پێوەندیدارەکاندا.
  • خەباتی سیاسیی دیپلۆماتیک لەسەر ئاستی ناوچە و هەرێمدا.
  • پێشخستنی بەشداریی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران لە بواری فرەزمانی و پەروەردەدا.
  • نوێنەرایەتیی ڕێکخراوەکانی کۆچبەران لە بواری فرەزمانی و پەروەردەدا.

پێوەندی

Schönleinstraße 23, 10967 Berlin
Tel.: 030 81 79 73 65
Fax: 030 81 79 73 66
E-Mail: befan@yekmal.de
Instagram: @befannetzwerk
Facebook: @befannetzwerk

ئەندامانی تۆڕ

هاوبەشەکانمان


بابەتی پێوەندیدار