كورته‌یه‌ك له مێژووی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان
یه‌كێتیی خێزانه كوردستانییه‌كان له به‌رلین ناسراو به «یه‌كماڵ» له ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن خانه‌واده، مامۆستا و په‌روه‌رده‌كارانه‌وه وه‌ک كۆمه‌ڵه‌یه‌كی جڤاكی له‌پێناو به‌هێزكردنی خه‌باتی په‌روه‌رده‌یی به‌تایبه‌ت له‌نێو خێزانه كورده‌كان، كۆچبه‌ر و په‌نابه‌راندا دامه‌زراوه. له‌و كاته‌وه، یه‌كماڵ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌كی جڤاكی له به‌رلین (Paritätischer Wohlfahrtsverband Berlin) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی فه‌رمیی هاریكاریی گه‌نجانه .
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه هه‌تا ئێستا، یه‌كماڵ خه‌باتی په‌روه‌رده‌یی و به‌شداریی خێزانه‌كان له جڤاكدا، هاریكاریی خێزانه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی وه‌ک زارۆخانه، فێرگه و په‌روه‌رده‌ی فره‌زمانی له ئه‌ستۆ گرتووه. هه‌ربۆیه په‌روه‌رده‌ی دایک و باوكان و پشتگیریی كه‌س و خێزانه‌كان هه‌میشه بوونه‌ته هۆی بنه‌مای سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵه‌كه‌مان. هه‌روه‌ها یه‌كماڵ گرنگی داوه به خه‌باته‌كانی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشخستنی خه‌باتی جووته‌زمانی كوردی و ئه‌ڵمانی.
ئێمه كێین؟
به‌ر له هه‌ر شتێک یه‌كماڵ خۆی وه‌ک كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كۆچبه‌ران ده‌بینێت كه له ڕووی سیاسی و ئایینییه‌وه بێلایه‌نه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ناحكوومییه و پارێزوانی مافی مرۆڤه؛ مافی یه‌كسان به بنه‌ما ده‌گرێت و له دژی هه‌موو جۆره جیاكاری و نهژادپهرستییهک ده‌وه‌ستێته‌وه. وه‌ک كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كوردان و زه‌مینه‌سازی خه‌باتی جڤاكی، پێگه‌ی جڤاكی كورد له كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا تایبه‌ته. ئێره شوێنی كۆكردنه‌وه و هاریكاری و پشتگیرییه بۆ جڤاكی كورد.
ئێمه به‌پێیی ده‌ستوور له‌پێناو جڤاكێكی كراوه، فره‌ڕه‌نگ و فره‌ده‌نگ كار ده‌كه‌ین. بۆیه كاره‌كانمان به دڵ و گیان هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی پسپۆڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ین. مه‌به‌ستمانه كه‌سانی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر و خێزانه‌كانیان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، یه‌كسان و ئازاد له ئه‌ڵمانیا بژین. جگه له خه‌باتی ژیانی جڤاكیی ڕۆژانه، له‌پێناو كاریگه‌ری دروستكردن له‌سه‌ر جڤاک خهباتگهلی لۆبی و هاریكاریشمان هه‌ن. بۆ ئێمه خۆگونجاندن و به‌شداربوون (ئینتیگراسیۆن) له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شدارییه له هه‌موو بواره‌كانی جڤاک، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی دوولایه‌نه‌یه بۆ دانوستان و ڕێزگرتن له فره‌ڕه‌نگی جڤاک.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئێمه به‌تایبه‌ت سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كوردن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی جڤاكی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ڕێزلێگیراو و كارا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت له پڕۆسه دیموكراتییه‌كاندا دژی جیاكاری و په‌راوێزخستن.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، كۆمه‌ڵه‌كه‌مان كاری وه‌ک په‌روه‌رده‌ی خێزانی، ڕاوێژكاری، پێشخستن، په‌روه‌رده‌ی جووته‌زمانیی زارۆخانه، پێشخستنی زمان، هاریكاریی په‌روه‌رده‌یی، خه‌باتی خۆبه‌خشانه و هه‌روه‌ها خه‌بات و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی زمان‌ناسی به‌ڕێوه ده‌بات.
له كاروباری كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا زۆر زمان به‌كارده‌هێنرێن، بۆ نموونه: ئه‌ڵمانی، كوردی (كورمانجیی سه‌روو، كورمانجیی خواروو\سۆرانی، كرمانجكی\زازاكی)، عه‌ره‌بی، توركی و ئینگلیزی.
ڕێنوێنی پیشه‌یی و بنه‌مای خه‌بات
فره‌زمانی و هه‌ستیاریی فه‌رهه‌نگی
- به‌ربه‌سته‌كان كه‌م ده‌كات و بنه‌مای دانوستانێكی سه‌ركه‌وتووه.
- باوه‌ڕ و ئاسایش بونیاد ده‌نێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان له ڕووی به‌شدارییه‌وه پێشده‌خات.
- له‌نێو كۆنتێكسته جۆرایهتییهكاندا پشتگیریی هاریكاریی سه‌ركه‌وتوو ده‌كات.
خه‌باتی جڤاكیی ئازادیخواز و چالاكیی به هه‌لومه‌رجی یه‌كسان
- خێزان، منداڵ، گه‌نجان و هه‌موو كه‌س وه‌ک پسپۆڕی ڕاستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان په‌سه‌ند ده‌كات.
- خه‌باتی جڤاكی و په‌روه‌رده‌یی له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شداران له پڕۆسه‌یه‌كی یه‌كساندا به‌دی دێنێت.
- ده‌رفه‌تسازی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئازادیخوازی و چالاكیه‌كی كاریگه‌ر ده‌كات.
بنه‌مای سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌كان و ڕاستییه‌كانی ژیان
- بێ ئاسته‌نگ و كه‌م-بیرۆكراسی ده‌رفه‌تسازی ده‌كات.
- ڕێ و ڕێبازی خه‌باتی جڤاكی بۆ خۆی ده‌كاته ڕێنیشانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی میوان و سه‌ردانكه‌رانی بداته‌وه.
- له‌گه‌ڵ لایه‌نه لێهاتووه‌كانی میوان و سه‌ردانكه‌رانی ده‌ست به خه‌بات ده‌كات.
په‌روه‌رده‌ی ناتووندوتیژ، فێركاری و په‌یوه‌ندییه‌كان
- نیگه‌رانییه‌كانی منداڵ، گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌كان به‌جددی وه‌رده‌گرێت.
- ڕێز له ڕوانگه و ڕێبازه‌كانی دیكه ده‌گرێت.
- ناكۆكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ڕێز و هاوسۆزهكی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
مافی یه‌كسان بۆ هه‌موو كه‌سانی خاوه‌ن زایه‌ند و مه‌یلی زایه‌ندیی جیاواز
- ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و تایبه‌ت و ژیانی جڤاكیدا یه‌كسان ده‌بینێت.
- پشتگیری له هه‌موو كه‌سانی خاوه‌ن زایه‌ند و مه‌یلی زایه‌ندی جیاواز ده‌كات كه تووشی جیاكاری و تووندوتیژی ده‌بنه‌وه.
- له به‌رانبه‌ر پرسه زایه‌ندییه‌كان و بچووكخستنی په‌یوه‌ندیدار هه‌ستیار و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته.