كیتا پییا پڕۆژه‌یه‌كی دایه‌نگه و زارۆخانه‌ی یه‌كماڵه كه به زمانی كوردی و ئه‌ڵمانی خزمه‌تگوزاریی په‌روه‌رده و فێركاری پێشكه‌شی منداڵانی ٩ مانگی تا ٦ ساڵی ده‌كات. ئێستا دوو دایه‌نگه‌ی پییا خزمه‌ت ده‌كه‌ن؛ یه‌كێكیان له ڤێدینگه و ئه‌وی دیكه‌شیان له كرۆیتسبێرگه. یه‌كماڵ به‌رنامه‌ی هه‌یه ژماره‌ی دایه‌نگه‌كانی زیاد بكات و له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی به‌رلینیش كه كوردی زۆری لێ نیشته‌جێن دایه‌نگه بكاته‌وه.
ئامانج
یه‌كماڵ به پڕۆژه‌ی دایه‌نگه و زارۆخانه‌ی كوردی – ئه‌ڵمانی به‌ر له هه‌ر شتێک ئامانجیه‌تی منداڵانی كورد له ته‌ک زمانی ئه‌ڵمانی و فه‌رهه‌نگی ئه‌ڵمانیا، زمانی دایكیی خۆیان و فه‌رهه‌نگی كوردی فێر بن. ئامانجی دووه‌میش ئه‌وه‌یه منداڵان فێری ڕێ و ڕێبازی ژیانی ڕۆژانه ببن و ئاماده بكرێن بۆ ژیانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ. ئامانجی سێیه‌میش زه‌مینه‌سازییه بۆ دانانی بناغه‌یه‌كی پته‌وی خوێندنی ئه‌كادیمی بۆ منداڵان كه ژیانی په‌روه‌رده‌یی و فێركاریی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ساز بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌یه‌وێت پشتگیریی خێزانه‌كان و به‌تایبه‌تیش دایكان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسووده‌یی منداڵه‌كانیان به دایه‌نگه بسپێرن كاتێک ڕۆژانه ده‌چنه سه‌ر كار.
ئێوه ده‌توانن زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی دایه‌نگه‌ی پییا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی www.kitapiya.yekmal.de په‌یدا بكه‌ن.